31/12/2017 بڵگناميل

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان داوای هاوكاریكردنی قوربانیانی توندوتیژی سێكسی دەكات لە عێراق

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری توندوتیژی سێكسی داوای هاوكاریكردنی قوربانیانی توندوتیژی سێكسی دەكات لە عێراقدا.

برامیلا باتن، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری توندوتیژی سێكسی لەكاتی جەنگدا لەمیانی سەردانێكیدا بۆ عێراق لەگەڵ حەیدەر عەبادی، و بەرپرسانی حكومەت و پارێزگارەكانی بەغدا و هەولێر و موسڵ كۆبووەتەوە.

برامیلا باتن داوای كردووە ئەنجامدەرانی تاوانەكانی توندوتیژی بدرێنە دادگا.

هەروەها داوای لە حكومەتی عێراق كردووە، "بەردەوام بێت لە هەوڵەكانی بۆ رزگاركردنی ونبووەكان و قەرەبووكردنەوەی هەموو قوربانیانی توندوتیژی سێكسی دەستی داعش".

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هەروەها داوای "بەشداریكردنی ژنان لە دەستپێشخەرییەكانی ئاشتی و ئاشتەوایی و ئاوەدانی عێراقی كردووە".

بڵگناميل