02/01/2018 پيوندى ول كۆنگر‌يا

عێراق دوو فڕۆکەی سەربازی لە کۆریای باشور وەردەگرێت

عێراق دوو فڕۆکەی سەربازی لە جۆری تی-50 لە کۆریای باشور وەردەگرێت، ئەوەش بەپێی ڕێککەوتنێك لەنێوان بەغداد و سیئۆل، کە لەساڵی 2013 واژۆی لەسەرکراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، دوو فڕۆکەی جەنگیی گەیشتووەتە دەستیان و چەند فڕۆکەیەکی دیکەی تی-50 لە ئایندەدا دەگاتە بەغداد.

هاوکات تەحسین خەفاجی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، "فڕۆکەوانەکانمان تەواوی ڕێبەریەکانیان لە کۆریای باشور وەرگرتووە، لە ئێستادا ئامادەن بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەکان."

پيوندى ول كۆنگر‌يا