12/03/2018 الفولکلور الفیلي

عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان پلانێك بۆ ملیۆنێك و 800 هه‌زار ئاواره‌ داده‌نێن

حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان، پلانێكى هاوبه‌شیان بۆ کۆمەك و هاوكارى سەقامگیرکردنی ئاوارەکان، رایگه‌یاند.

پلانه‌ هاوبه‌شه‌كه‌، بۆ ساڵی ٢٠١٨یه‌و لەڕاگەیه‌ندراوێكى هه‌ردوولادا، باس لەهەماهەنگی هاوبەشی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگاى نێوده‌وڵه‌تى کراوە، لەبەردەوامبوونیان لە هاوکاری مرۆیی و باشتر بەهاناوەچونی ئاوارە و زەرەرمەندەکانی شەڕی داعش.

هه‌روه‌ها جه‌ختله‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت، بۆ هاوکاریکردنی ئاواره‌كان ، كه‌نزیکەی ملیۆنێك و 800 هه‌زار كه‌سن.

به‌پێى ئامارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نزیکەی نیوەی ئه‌و ژماره‌یه‌ى ئاواره‌كان منداڵن پێویستیان بەهەندێك جۆری هاوکاری مرۆیی هه‌یه‌.

الفولکلور الفیلي