12/03/2018 چالاكيلى كۆنگره

52 هاوڵاتی مەدەنی لە غوتە رزگاركران

هێزەكانی روسیا ڕایانگەیاند، 52 هاوڵاتی لە ڕێگەی دەروازەكانەوە لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی غوتە دەربازیانبووە.

بەپێی واشنتۆن نیوز، ئەو 52 كەسەی خۆیان دەربازكردووە 26یان منداڵن و بارودۆخی تەندروستیان باشە، هەندێك لەوانەی بارودۆخیان ناجێگیرە چارەسەری پزیشكیان پێدەدرێت و هاوكاری تەواوكراون.

لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە غوتەی سوریا، نەتەوە یەكگرتووەكان چەند جارێك داوای ئاگربەستیان لەنێوان ڕژێمی سوریا و سوپای ئازاد كردووە، بەڵام ڕژێمی سوریا پابەند نەبووە و روسیاش داوای كردووە بۆ چەند كاتژمێرێك ئاگربەست ڕابگەیەندرێت، تا هاوڵاتی مەدەنی لەناوچەكە رزگاریان دەبێت. 

چالاكيلى كۆنگره